شیری ESL  یان شیری فرێش فەراپاستۆرایز یا Extended Shelf Life

پێناسە:  شیری ESL جۆرێکە لە جۆرە جیاوازەکانی پرۆسەی  بەرهەم هێنانی شیر کە بە ئامانجی زیادکردنی ماوەی مانەوەی لە ساردکەرەوەدا بە بەراورد لەگەڵ شیری پاستۆرایز بەرهەم دێت.

پێناسە:  شیری ESL جۆرێکە لە جۆرە جیاوازەکانی پرۆسەی  بەرهەم هێنانی شیر کە بە ئامانجی زیادکردنی ماوەی مانەوەی لە ساردکەرەوەدا بە بەراورد لەگەڵ شیری پاستۆرایز بەرهەم دێت.

کیفیت اطلاعات سایت را چگونه ارزیابی می نمایید؟

شیری ESL  یان شیری فرێش فەراپاستۆرایز یا Extended Shelf Life

9/28/2021 9:26:30 AM | 09:26240 بازدید

شیری ESL  یان شیری فرێش فەراپاستۆرایز یا Extended Shelf Life

پێناسە:

 شیری ESL جۆرێکە لە جۆرە جیاوازەکانی پرۆسەی  بەرهەم هێنانی شیر کە بە ئامانجی زیادکردنی ماوەی مانەوەی لە ساردکەرەوەدا بە بەراورد لەگەڵ شیری پاستۆرایز بەرهەم دێت.

ماوەی مانەوە:

جیاوازی شێوازی پرۆسەی شیری ESL بە بەراورد بە شیری پاستۆرایز دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم شیرە بۆ ماوەی چوار هەفتە تەندروست بمێننەوە پێش کردنەوەی لە ساردکەرەوە، لە کاتێکدا ئەم ماوەیە بۆ شیری تازە نزیکەی 5 بۆ 6 رۆژە.

 

بەراوردکردنی شێوازی بەرهەم هێنانی شیری فەراپاستۆرایز لەگەڵ شیری پاستۆرایز و ستریلکراو:

شیری فەراپاستۆرایز یان ESL بۆ ماوەی یەک بۆ چوار چرکە لە 120 بۆ 130°C گەرمکراوە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا بۆ نەهێشتنی هەموو میکرۆبانەی کە ئەبنە هۆی تێکچونی شیر.

لە بەرامبەردا، شیری UHT یان فارادما بۆ ماوەی 2-10 چرکە لە 135-145 °C و شیری پاستۆریزەی ئاسایی بۆ ماوەی 15 چرکە لە 75 پلەدا گەرم دەکرێت.

بۆیە گەرمکردنی شیری ESL مامناوەندی نێوان شیری پاستۆرایز و UHT یە.

 

سوودەکانی شیری ESLبەراورد بە شیری پاستۆرایز:

 زیادکردنی ماوەی ماوەی شیری ESL بەبەراورد لەگەڵ شیری پاستۆرایزدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پاشەڕۆ و خراپبوونی شیری تازە و لەلایەکی ترەوە پێویستی کڕینی شیر ڕۆژانە کە کات و پارەی زیاتر بەفیڕۆ دەدات بەم شێوازە کەم دەبێتەوە.

 لە ڕووی بەهای خۆراکی و تامەوە شیری فەراپاستۆرایز کەمتر لە 5٪ جیاوازی هەیە لە ڤیتامینەکاندا بە بەراورد بە شیری پاستۆرایز و هەروەها بڕێکی کەم لە پرۆتینەکانی شیریش گۆردراون کە تەنانەت بۆ هەرسکردنی باشتری شیر لە گەدەدا بەسوودە دەبێت.

هەروەها بەپێی توێژینەوەکان، کوالیتی و تامی شیری فەراپاستۆرایز  ESL  جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ شیری پاستۆرایز کە بە شێوەیەکی ئاسایی تامی دڵخوازی زۆرینەی عامی خەلکە.

سوودەکانی بەراورد بە شیری ستریلکراو یان فەرا دەما:

 شیری ESL، جیاواز لە UHT یان فەرادەما، بێبەریە لە تامی کوڵاندن کە بەهۆی گەرمییەکی زۆرەوە لەم شیرانەدا دروست دەبێت.

هەروەها بەهۆی گەرمکردنەوەی کەمتری شیری فەراپاستۆرایز لە شیری فەرادەما یان شیری ستریلکراو، لەم شیرانەدا ڕێژەی کەمتر لە پرۆتینەکان بەهۆی گەرماوە گۆردراون، بۆیە لەڕووی بەهای خۆراکییەوە شیری فەراپاستۆرایز بەهای خۆراکی بەرزتری هەیە.


دیدگاه خود را بیان کنید