دو ۱۵۰۰ مل

کیفیت اطلاعات سایت را چگونه ارزیابی می نمایید؟

دو ۱۵۰۰ مل

4/19/2021 2:53:42 PM | 14:530 نظر528088 بازدید

دو ۱۵۰۰ مل

دۆی نەعنایی

دۆی نەعنایی

سودەکانی خواردنەوەی دۆ:

دۆ یەکێکە لە خواردنەوە کۆنەکانی ئێمەی ئێرانی کە لە دوای ئاو بە تەندروست ترین خواردنەوە دا دەنرێت. لێکۆڵەرەکان دەڵین:

لەبەر ئەوەی دۆ لە ماست دروست دەکرێت، هەرچەند کەمێک ڕوونتر کراوەتەوە بەڵام لە ڕووی بەهای خوراکییەوە لەگەڵ ماست جیاوازی نییە. ئەمم خواردنەوەیە سەرەڕای دابین کردنی بڕیك لە ئاوی پێویستی لەش، بڕیک کالسیوم و ڤیتامینەکانی گروپی B و گروپی D  بە لەش دەگەیەنێت.

ئەو بەکتریا سودبەخشانەی کە لە خواردنەوەی دۆ دا هەیە ڕێگری دەکەن لە گەشە کردنی ئەو بەکتریا زیان بەخشانەی کە دەبنە هۆی دروست بونی التهاب و ژەهراوی بوون و چەندین نەخۆشی تر.

بە هەمان شێوە بەکتریا سوود بەخشەکان کە لە ناو دۆ دا هەیە ڕێگری دەکات لە دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە. دۆ دەوڵەمەندی بە بڕێکی باش لە کالسیۆم کە بۆ پاراستنی سەلامەتی ئيسک و ددانەکان گرنگیەکی زۆری هەیە. ئەو کالسیۆمەی کە لە دۆ دا هەیە دەتوانێت جەستە بە تەندروستی بهێلێتەوە و یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات. خواردنەوەی دۆ کاریگەرییەکی زۆری هەیە  لە بەرگری کردن لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست بە تایبەت لە کەسانی بە تەمەن دا.

دۆی نەعنایی : دۆی نەعنای مانیزان زۆر بەتام و خەستە و خاوەنی سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە سەرەوە سەبارەت بە دۆ باس کران .

دۆی پاستوریزەی مانیزان بەرهەم هاتووە لە شیری تازە و کوالیتی بەرز.

خواردنەوەیەکە کە لە کاتی خواردنەوە ی  دا بە باشی هەست بە تامە خۆشەکەی و خەستیە گونجاوەکەی دەکرێت.

هەستی تازەییت پێ دەبەخشی کە سەرچاوەکەی بریتیە لە تامی سروشتی نەعنا.

مانەوەیەکی زۆری هەیە بە هۆی بەکار بردنی پرۆسەیەکی بەرهەم هینانی پەیوەست بە بەکار هینانی تەکنەلۆژیای مۆدیرن بە بێ بەکار هێنانی ماددەی پارێزەری دەستکرد. لەیەنی کەم 3/2 ی شیری تەواو لە خۆ دەگرێت.

کوالیتی و تەندروستی ئەم بەرهەمە بە بەردەوامی لە لایەن تاقیگەوە کۆنترۆل دەکرێ و خاوەنی مۆڵەتی تەندروستی و ستانداردی بەرهەم هینانە لە لایەن دەستەی چاودێری و قانونیەوە.

ماوەی مانەوەی ئەم بەرهەمە بە لایەنی کەمەوە  دوو مانگە ئەگەر لە بارودۆخێکی سارد ( 2-7 پلەی سیلیزی) بپارێزرێت.

دیدگاه خود را بیان کنید

محصولات مشابه